بەرپرسانی ناوەندیی تەندروستیی ڕێژیم ڕایانگەیاند کە شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی، فەرمانی بە وەزارەتی تەندروستی کردوە بە بێ ئیزنی ئەوان هیچ ئامارێکی تووشبوانی کۆرۆنا ڕانەگەیەنن.
بەشێک لە بەرپرسەکانی ناوەندەکانی وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایان کردوە کە لە لایەن شۆرای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕێژیمەوە فەرمان بە وەزارەتی تەندروستی کراوە کە بە هیچ شێوەیەک بە بێ ئیزنی ئەوان هیچ ئامارێکی تایبەت بە کۆڕۆنا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکەن.
“حوسێن عێرفانی” بەرپرسی بەشی نەخۆشییە تایبەتییەکان و هەروەها “محەممەد ڕەزا نەوبەخت” سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی لوڕستان ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە لە وڵاتی ئێمەدا هەر فەرمانێک لەسەرەوە دێ دەبێ بە چاوبەستراوەیی جێبەجێی بکەین و هیچ پرسیارێکیش نەکەین، ئێمەش فەرمانی قەدەغەکردنی ڕاگەیاندنی ئاماری کۆڕۆنامان بەدەست گەیشتوە و ناچارین جێبەجێی بکەین.