بە پێی ئاماری خاڵە سنوورییەکانی وڵاتی چین هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتی چین لەسەتا ٥٣ دابەزیوە و لە لایەکی دیکەشەوە هاوردەی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی چین زیادی کردوە.
بە پێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتی خاڵە سنوورییەکانی چین بڵاویان کردۆتەوە، هەناردەی گشتیی لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ چین لەسەتا ٥٣ کەمی کردوە، لە حاڵیکدا کە هاوردەی گشتیی بۆ ئێران لەسەتا ١٦ زیادی کردوە و ئەمە ئەوەڵین جارە کە هاوردەی ئێران لە چین لە هەناردەی ئەو وڵاتە زۆرتر بێ.
شایانی باسە کە چین گەورەترین شەریکی بازرگانی و کڕیاری نەوتی کۆماری ئیسلامییە لە جیهاندا، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە کۆمپانیا چینییەکانیش ناوێرن خۆ لە قەرەی بازرگانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی بدەن و لەو لاوە بازرگانی ئەمریکایان لەدەست بچێ، هەر بۆیە هاوردەی وڵاتی چین لە ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردوە.












