لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ٣٠ مانگ زیندان بە سەر پێنج کەس لەو خۆپێشاندەرانەدا سەپا کە ناڕەزایەتییان لەهەمبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەربڕیبوو.
پاش خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە لایەن سپای پاسدارانەوە و گیان لەدەستدانی ١٧٦ کەس و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بەو کردەوە تێرۆریستییەی سپای پاسداران بە تایبەت لە شاری ئامول دەیان کەس پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن دەسبەسەرکران کە پێنج کەس لەو دەسبەسەرکراوانە هەرکامێکیان بە ٦ مانگ بەندکران حوکم دراون.
لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و تووشی ئازاری جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە .
جیگای ئاماژەیە کە هەتا ئێستاش کۆماری ئیسلامی سەندووقی ڕەشی فڕۆکەکەی ڕادەستی هیچ وڵاتێک نەکردووە و لە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەو ڕێژیمەشدا دان بە خستنەخوارەوەی بە ئەنقەستی ئەو فڕۆکەیەدا نراوە و بە کارێکی ژیرانەش ناو براوە.