سەرەڕای قەیرانی کۆڕۆنا لە ئێراندا کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٢ مانگدا ٤٠ کەسی لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتەدا ئێعدام کردوە.
بە پێی هەواڵەکانی مافی مرۆڤی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران، لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ٩٨ی هەتاوییەوە تا سەرەتای مانگی گوڵانی ٩٩ی هەتاوی واتە لە ماوەی دوومانگدا ٤٠ کەس لە ئێراندا لە سێدارەدراون و بە پێی ئامارەکان کۆماری ئیسلامی لە پلەی یەکەمی جیهاندا دێت بۆ لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێراندا.
شایانی باسە کە دوو لەوانەی کە لەم ماوەیەدا ئێعدام کراون کاتی سەپاندنی حوکمی لەسیدارەدان بەسەریاندا مێرمندال بوون و تەمەنیان لە ژیر ١٨ ساڵەوە بوو.
جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چوار کەس لە شارەکانی کوردستان لە سێدارەدراون.