ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی ٣ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، کاک حوسێن شیخ ئاقایی کوڕی سوڵتاناغای شێخ ئاقایی بەهۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کردووە.
باوکی کاک حوسێن شێخ ئاقایی ماوەیەکی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کردووە. کەک حوسێن ئەوەندەی لە توانای دابوو خزمەتی گەلەکەی کرد. لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوام وەک ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خەریکی کار و تێکۆشان بووە و ئەوەی لە دەستی هاتوە ئەنجامیداوە.حوسێن شێخ ئاقایی پیاوێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی مەهاباد بە تایبەت خەڵکی ناوچەی شامات بوو و هەردەم هاوکاریی خەڵکی کردووە و لەهیچ کارێکی خێرخوازی و مرۆڤدۆستانە درێغی نەکردووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حوسێن شێخ ئاقایی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.