“دۆناڵد ترامپ” لە کاردانەوە بە هەڵدانی مانگی دەسکرد بۆ ئاسمان لە لایەن سپای پاسدارانەوە گوتی : “زیاتر لە کاربەدەستانی خۆیان ئاگاداری کردەوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیین”.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هەواڵی هەڵدانی مانگی دەسکرد لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە تەنیا بۆ میدیاکان بووە و ئێمە بڕوای پێناکەین و ئاگاداری هەموو کارەکانیانین لە خۆیان باشتر دەزانین کە ئەوان خەریکی چین.
شایانی باسە کە هەواڵی هەڵدانی مانگی دەسکردی سپای پاسداران کاردانەوەی ئەمریکا و ئیسراییلی لێکەوتەوە و بە هەوڵێک بۆ دروستکردنی کڵاوەی ناوکی ناویان برد.












