ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ دەڵی: “ئامانجى کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامیدانە بە دروستکردنى مووشەکى بالستیکى کیشوەربڕى هەڵگرى کڵاوەى ئەتۆمى و قەت ناکرێت بڕوا بەو ڕێژیمە بکرێ”.
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپى سەبارەت بە هەڵدانى مانگى دەستکردى کۆمارى ئیسلامى لە تویتێک نووسى: “هەڵدانى مانگى دەستکرد لە لایەن ڕێژیمێکى تێرۆریستی وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، نیشاندەرى ئەوەیە کە ئێمە هێشتا پاڵەپەستۆ و فشارى تەواومان نەخستۆتە سەر ئەو ڕێژیمە و بەربەستەکانمان بە ڕاددەی پێویست کاریگەرییان نەبووە”.
ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەڵدانی مانگی دەسکردی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەخنەی لە کاربەدەستانی وڵاتەکەی گرت کە دەبوایە گوشارەکان ئەوەندە بوایە کە کۆماری ئیسلامی توانای تاقیکردنەوەی مووشەکی و هەڵدانی مانگی دەسکردی نەبوایە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ڤایرۆسى کۆڕۆنا خێرایی ئاخوندەکانى لەم هەوڵانە کەم نەکردۆتەوە.












