منداڵێکی تەمەن ۱۰ ساڵ، خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە کرماشان بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ۲ی بانەمەڕی ۱۳۹۹ی هەتاوی، ” عەلیرەزا میرزاحوسێنی” کە بەهۆی بەڕق گرتوویی تووشی شۆک و ترس ببوو و دواتر گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە، عەلیرەزا یەکێک لەو منداڵانەیە کە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان دەژیا کە دوای تێپەڕینی چەند ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوەدا ئێستاش خەڵکەکەی لە خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت بێبەشن.
شایانی باسە، لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویەوە نزیک بە سێ ساڵ بەسەر کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان تێدەپەڕێ و دوای قەول و بەڵێنێکی زۆری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی تاوەکوو ئێستاش خەڵکی ئەم ناوچانە لە کانێکس و چادرەکاندا دەژین و لە هەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەشن، بەم هۆیەوە ڕۆژانە گوێبیسی هەواڵی وەک خۆکۆژی، بەڕق گرتویی، سووتانی کانێکس و گیانلەدەستدانی نەخۆشەکان بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە ناوەندەکانی تەندروستی و هەروەها دەست هەڵگرتنی قوتابیان لە خوێندن بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و چەندین کێشەو گرفتی تری خەڵکی ئەم ناوچەیە دەبین، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ژیان، کۆمەڵایەتی و تەندروستییان ڕوو لە خراپبوونە و هیچ ئاوڕێکیان لێنادرێتەوە.