بەشێک لە شاخەوانانی گرووپی شاخەوانی “گیاڕەنگ” لە شاری سەردەشت بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی چالاکییەکیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی پۆلێک لە شاخەوانانی شاری سەردەشت بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی و گرینگیدان بە بواری چاپەمەنی و بڵاوکراوەکان بە پێ لە شاری سەردەشتەوە تا “تاژاندەر” هەنگاو بە هەنگاو بە بەرزایی ٢١٢٠میتر ئەو بەرزاییەیان بڕی و یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان کردەوە.
جێی ئاماژەیە، ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ بەرامبەر بە ٢٢ی ئاوریل ٢٠٢٠، هاوکاتە لەگەڵ ۱۲۲ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی، ڕۆژنامەی “کوردستان” کە لەسەر دەستی ڕووناکبیری گەورەی کورد “میقداد میدحەت بەدرخان” لە قاهیرەی پێتەختی میسر دەرچوو.