ئەمریکا خەڵاتێکی پێنج میلیۆن دۆلاری دەداتە هەرکەسێک کە زانیاری لەسەر شوێنی خەلیفەی داعش بداتە ئەمریکا.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی بۆ عێراق، بەشی خەڵات لە پێناو دادوەری، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خەڵاتێکی پێنج میلیۆن دۆلاری دەداتە هەرکەسێک، کە زانیاری لەسەر شوێنی “ئەبوو ئیبڕاهیم قەڕشی” خەلیفەی داعش ئاشكرا بكات.
هاوکات لە گەڵ زیاد بوونی کردەوە تێرۆریستی و هێرشەکانی داعش لە عێراقدا، دوێنێ هەواڵی هاتنی خەلیفەکەی داعش بۆ عێراق بڵاوکرایەوە، کە بە دهرفهت وەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە.
شایانی باسە کە خەلیفەی پێشووی داعش ” ئەبووبەکر بەغدادی ” لە سووریە بە هاوکاری هێزە کوردییەکان لەگەڵ ئەمریکا، کوژرا.












