ناوەندی بەشداریی جیهانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە پەتای کۆرۆنا بۆ پڕوپاگەندە دژی ئەمریکا کەڵکی وەرگرتووە، هاوکات لە گەڵ چین و ڕووسیە لە یەک ڕاستادا هەنگاویان هەڵێناوەتەوە و هەواڵدەرییە حکوومەتییەکانی ئەم ٣ وڵاتە ئەمریکایان بە هۆکاری پەرەپیدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکردوە، هەروەها باسی شەڕی بیولۆژیکیان هێناوەتە ئاراوە و بۆ مەرامی تایبەت درۆیان لە گەڵ خەڵکی خۆشیان کردوە و سڵامەتی خەڵکی جیهان و وڵاتانی خۆیانیان بۆ گرینگ نەبووە و نییە.
شایانی باسە کە خامنەیی سەرەتا کۆڕۆنای بە شتێکی لاوەکی ناوبرد و دواتر بە هێرشی بیولۆژیکی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ناوی هێنا، بەڵام دوای ئەوەی کە میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە کە چین بە ئەنقەست ئەو ڤایرۆسەی بڵاوکردۆتەوە، ئێران و ڕووسیەش لەم پیوەندییەدا بێدەنگییان هەلبژارد.












