هەواڵنێری هەواڵدەریی ئیسنا ” زەینەب ڕەحیمی” بە هۆی ڕەخنە گرتن لە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەزگای ژینگەی ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە.
“زەینەب ڕەحیمی” هەواڵنێری بەشی ژینگەیی هەواڵدەریی ئیسنا بە هۆی ئەوەی کە ڕەخنەی لە بەرپرسی پێوەندییەکانی ڕێکخراوی ژینگەی کۆماری ئیسلامی “عەبدولڕەزا سپەنچی” کە گوتبووی هەواڵنێرانی ژینگەیی پارەیان لە دوژمنانی کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە و ئاژاوەیان ناوەتەوە و هەروەها هەواڵی درۆیان بە دژی ڕێژیم بڵاوکردۆتەوە، لەسەر کارەکەی لادرا.
ڕەحیمی ڕۆژی هەینی لە لاپەرەی تویتێری خۆیدا نووسیبووی کە ئێوەی بەرپرسی درۆزن ئەگەر بەڵگەیەکتان هەیە بۆ مەحکوومکردنی هەواڵنێرانی ژینگەیی کە دەسبەسەرکراون، بیخەنە ڕوو با خەڵکیش بزانێ چییان کردوە، ئەگینا سوێندتان دەدەم بەو شەرەفەی کە باسی دەکەن، داوای لێبوردن لەوان و لە خەڵکی ئێرانیش بکەن و ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئازاد بکەن.