دڵسۆز و هاوکاری تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان “ڕەشید ئیبڕاهیمی” لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەم ڕۆژانەدا ڕەشید ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی “سەراوی” سەر بەناوچەی ئاڵەشینی بۆکان کۆچی دوایی کردوە.
ناوبراو وەک دۆستێکی دڵسۆز و وەک ئەندامێکی بە ئەمەگ خزمەتی زۆری بە حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە کردوە و هەمیشە هاوکار و خەمخۆری کادرەکانی ناوچەی بۆکان بوو.
لەلایەن ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە بنەماڵە وخزم و کەسوکاری ڕەشید ئیبراهیمی و هەموو خەڵکی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.