تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتیی خەڵک بە سووکایەتیکردن بە خەڵکی کرێکار و هەژاری ئێرانشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕێژیمی ناچارکرد بەرنوێژی ئەو شارە و نوێنەری خامنەیی لەسەر کارەکەی لابدا.
ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە “شوجاعەدین ئەبتەحی” نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و پێشنوێژی مزگەوتی گشتیی ئێرانشەهر بە ساکێکی پر لە پارەوە بە پێکەنین و بێڕێزیکردنەوە پارەی لە نێوان کرێکاراندا دابەش دەکرد، ئەمەش خەڵکی تووڕە کرد کە ئاخوندێک ئەو هەموو پارەیەی لە کوێ هێناوە ئەگەر سامانی خەڵکی نەدزیبێ. لە کاتێکدا کە خەڵکی ئێران لە هەژاری و بێکاریدا دەژین ئاخوندێک ئەو هەموو پارەی لە کوێ هێناوە و چۆن دەستی کەوتوە.
گوشاری خەڵک بۆ سەر ڕێژیم بوو بەهۆی ئەوەی ئاخوندەکانی ناچار کرد ناوبراو کە کەسێکی نیزیک لە خامنەیی بوو لەکارەکەی دوور بخەنەوە.