“کەرەم یاری” بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستی پارێزگای لوڕستان لە یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی ٩٩ی هەتاویدا بۆ باسکردن لەسەر ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند کە لەم ساڵانەی دواییدا و بە تایبەت لە ساڵی رابردوودا ڕێژەی ئەو ژن و منداڵانەی کە خوویان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە گرتوە زۆر لەسەرەوەیە و مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر کۆمەڵگە.
ناوبراو هەروەها وتی: “کاتێک کە لە ماوەی ١٠ خولەک لەم وڵاتەدا هەر کەسێک بە ئاسانی دەتوانێ دەستی بە ماددەی هۆشبەر ڕابگا و سزایەکی ئەوتۆشی لەسەر نییە، ئەم ڕێژەیە بەردەوام بەرە و هەڵکشانە و ئەو لاوانەی کە دەیانتوانی ببنە کەسایەتی، بەڵام بۆ خۆیان و کۆمەڵگەکەشیان گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر بووە”. ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسە ببێتە مرۆڤێکی بێکەڵک و تەنانەت مەترسیداریش بۆ کۆمەڵگە و کێشەی کۆمەڵایەتی و بێکارییش زیاتر پەرەبستێنێ.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت سپای پاسداران بەردەوام لە ئێران بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن و، ڕەوانەکردنی بۆ وڵاتانی دیکەش بە چەشنێک کە بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان لە سەتا ٧٠ی ماددەی هۆشبەری ئورووپا لە ئێرانەوە هەناردە دەکرێ و ” عەبدوڵا عێراقی و موحسین ڕەفیق دووست” دوو لە فەرماندە پلەبەرزەکانی سپای پاسداران ناویان لە دەزگای زانیاریی ئەمریکادا بە ناوی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر هاتوە.