شەش بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی سنە کە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە بۆ بەندی تاکەکەسی گوازراونەتەوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی بانە، کرماشان و دێولان کە حوکمی لەسێدارەدانیان هەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی سنە گوازراونەتەوە و ئەگەری هەیە حوکمەکەیان لەسەرجێبەجێ بکرێ.
شەش بەندکراو، بە ناوەکانی “لوقمان ئەحمەدپوور” خەڵکی بانە، “ڕامیار موسلیح” خەڵکی بانە، “واحید فەیزی” خەڵکی بانە، “عەدنان میرەکی” خەڵکی دێولان، ‘سینا محەممەدی” خەڵکی دێولان “سەعید محەممەدپوور” خەڵکی کرماشان ، سەرجەمیان حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و ئەگەری زۆرە کە حوکمەکەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت.
شایانی باسە کە هەرچەند شارەزایان و کۆمەڵناسان باس لەوە دەکەن کە لەسێدارەدان قەت نابێتە هۆی کەمبوونەوەی هیچ تاوانێک، بەڵام لەسێدارەدان لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندیدا یاسایەکی باوە و ئێران لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەی دنیایە کە ئێعدامیان تێدا بەڕێوەدەچێ.