• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی حیزب لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کاروباری حیزب لە دەرەوەی وڵات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/04/20
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوە سیاسییەکان، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی کاروباری حیزب و ئەندامانی کۆمیتەکان و بەشەکان کۆبووەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ “حەمەڕەسووڵ کەریمی”، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات وێڕای بەخێرهێنانی سکرتێری گشتیی حیزب و بەشدارانی کۆبوونەوەکە وتی: بە سەرنجدان بەو بارودۆخەی ئێستا کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دروست بووە و دەرەتانی گرتنی کۆبوونەوەی حوزووریمان نییە، لە کۆمیتەی بەڕێوەبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات بە باشمان زانی بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە هەڵوێست و ڕوانگەکانی حیزب لەسەر ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداری سکرتێری گشتیی حیزب پێک بێنین و هەموومان گوێ لە ڕا و سەرنجەکانی یەکتر بگرین. حەمەڕەسووڵ کەریمی بە سەرنجدان بەوەی کە باسەکانی کۆبوونەوە تەرخان کرابوو بۆ قسەکردن لەسەر سیاسەت و هەڵوێستی حیزب و دۆخی ئێران لە هەلومەرجی ئێستا و هەروەها چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتی‌یەکان و دونیای مەجازی ڕایگەیاند کە وەک کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات لەم هەلومەرجەی ئێستادا دەمانەوێ لە ڕێگای ئۆنلاینەوە پێوەندیی نێوان ئۆرگانە حیزبییەکان و ئەندامانی حیزب بپارێزین و کار و چالاکی حیزبی بەردەوام بێ.

 

پاشان بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرەتای وتەکانی‌دا وێڕای بەرز نرخاندنی کار و تێکۆشانی ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند، ئەوە کە لە دەرەوەی وڵات حیزبی دێموکرات لە کاروباری حیزبی و کۆڕ و کوبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا دیارە بەرهەمی کاروتێکۆشانی هەموو ئەندامانی حیزبە و لەو بارەوە بەتایبەتی سپاسی بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی پێشووی بەڕێوەبەریی حیزبی لە دەرەوەی وڵات کرد.

بەڕێز خالید عەزیزی لە تەوەری یەکەمی وتەکانیدا بە ئاماژە بەو بارودۆخە نوێیەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بووە وتی: “پرسی سیاسەت و کار و چالاکی لە ئێستا و دوای سەردەمی کۆرۆناش دەبێ لە لایەنی جۆراوجۆرە هەڵبسەنگێندرێ و گرنگی پێ بدرێ و نابێ ئەم دۆخە ببێتە هۆی ڕاوەستانی جموجووڵ و چالاکییەکانمان و پێویستە بەردەوام پێوەندیی خۆمان لەگەڵ ئەندامانی حیزب بەگشتی و بەتایبەتی لە نێوخۆی وڵات ڕابگرین”.

هەر لەم بارەوە سکرتێری گشتیی حیزب بە ئاماژە بەوەی کە پێویستە هەموومان ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەین و خۆمان بپارێزین وتی: “ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆی هاوکێشە سیاسییەکانی گۆڕیوە و بەهۆی لایەنی ئینسانی بابەتەکەوە زۆر پرس و بابەت و کێشەی گرنگی نێوان وڵاتان خراونەتە پەراوێزە و هەموو وڵاتان سەرقاڵی ئەوەن چۆن خۆیان بپارێزن و چۆن بەرەوڕووی ئەم پەتایە ببنەوە”.

کاک خالید عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی‌دا بە سەرنجدان بە ململانێیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ئەم ململانێ و کێشانە کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ئێمە و کۆی ڕووداوەکانی نێوخۆی ئێران هەیە، بەڵام ئێمە ویست و داواکاریی و خەباتی خۆمان بەم کێشانەوە گرێ نەداوە و خەبات و کار و چالاکی ئێمە پێش ئەم کێشانە دەستی پێ کردوە و ئەگەر ئەم کێشانەش کۆتاییان پێ بێ، ئێمە لە خەباتی خۆمان هەر بەردەوام دەبین”.

سکرتێری گشتیی حیزب لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەیدا جەختی لەسەر گرینگی هاوکاریی زیاتری نێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە و وتی: “بۆ دروست‌کردنی تەبایی و هاوئاهەنگی زیاتر هەوڵ دەدەین لە بواری جۆراوجۆردا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەهێز بکەین و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆمەڵێک پرس تاوتوێ بکەین بۆ ئەوەی سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئێران و ناوچەکە بەرچاومان ڕوونتر بێت”.

هەروەها لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر دانوستان لەگەڵ ڕێژیم هاتنە گۆرێ، سکرتیری گشتیی حیزب ڕایگەیاند کە حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دا مەرجەکانی خۆیان بە نیسبەت دانوستان لەگەڵ ڕێژیم کە پێکهاتبوون لەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە فەرمی لە ئاستی باڵادا دان بە پرسی کورددا بنێت و وتووێژەکان بە ئاشکرا بەڕێوە بچن، لەگەڵ دەوڵەتی نۆروێژ و ڕێکخراوی نۆرێف باس کردووە، بەڵام لە لایەن ئێرانەوە قبووڵ نەکراوە و عەمەلەن نەچووینەتە هیچ وتووێژێکەوە.”

لەمەڕ پرسی یەکگرتنەوە و پێوندییەکانی نێوان هەر دوو لای دێموکرات سکرتێری گشتی حیزب بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی یەکگرتنخوازانەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە جێگای خۆی دایە، وتی: “ئێمە لە ڕابردوودا بەرپرسیارانە مامەڵەمان لەگەڵ ئەو پرسە کردوە و لە داهاتووشدا هەر بەهەمان شێوە دەجووڵینەوە”.

 

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانی‌دا بە ئاماژە بەو پرس و بابەتانەی کە لە دونیای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دێننە گۆڕێ، وتی: “شێوازی کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێکی زۆر گرنگە و ئەگەر خراپ ئەو فەزایە بە کار بێنین ئەوا زیانەکانی لە قازانجەکانی پتر دەبن”.

خالید عەزیزی هەروەها وتی: قسەکردن و لێدوان و دەربڕینەکانی هەموو ئەندامانی حیزب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی لەسەر ژیانی سیاسی حیزب هەیە، بۆیە پێویستە ئەندامانی حیزب بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە و بەرژەوەندیی حیزبەکەیان و میللەتەکەیان لە پێش چاو بێ”.

دوای تەواو بوونی وتەکانی بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزب، بەشدارانی کۆبوونەوە ڕاو سەرنج و پرسیارەکانی خۆیان خستە ڕوو و لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵام درانەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز حەمەرەسووڵ کەریمی وێڕای سپاسی بەشدارانی کۆبوونەوە، لە لایەن کۆمیتەی دەروەی وڵاتەوە وڵامی ئەو سەرنج و تێبینییانەی دایەوە کە ڕوویان لە کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و بەڕێوەبەریی کاروباریی حیزب لە دەرەوەی وڵات بوو.

 

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist