“مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا کە پێش کۆتایی هاتنی گەمارۆ سەربازییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ماوەی گەمارۆکان جارێکی دیکە درێژ بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی کە ٦ مانگی دیکە گەمارۆ سەربازییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی کە گەورەترین ڕێژیمی تیرۆریستی و پشتیوانی تێرۆریستە لە دنیادا کۆتایی دێت و ئەم ڕێژیمە شەڕخوازە دەتوانێ پەرە بە سازکردنی چەکی ناوکی و چەکە پێشکەوتووەکان بدا یان بیانکڕێ، هەربۆیە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم کە پێش کۆتایی هاتنی گەمارۆکان جارێکی دیکە گەمارۆی سەر ئەو ڕێژیمە تێرۆریست و مرۆڤکوژە درێژ بکاتەوە.












