دوو زیندانیی سیاسیی کورد‌و یارسان به‌ندکراو له زیندانی ناوه‌ندیی زه‌نجان بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌و مه‌هاباد ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٩ ی خه‌رمانانی ٩٤ سامان نه‌سیم، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌و یونس ئاقایان، زیندانیی سیاسیی یارسان خه‌ڵکی وشتهپهی میاندواو بۆ زیندانی مه‌هاباد ڕاگوێزران.
سامان نهسیمو یونس ئاقایان وێڕای ٤ زیندانیی سیاسیی کوردی دیکه به ناوه‌کانی سیروان نهژاوی، ئیبراهیم عیساپوور، عهلیو حه‌بیب ئه‌فشاری که به ئێعدام مه‌حکووم کرابوون، له کۆتاییه‌کانی رێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کانیان له به‌ندی ١٢ ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ هێنایاننه دهرێو دوای ٤ مانگ ناڕوونی چاره‌نووسان ده‌رکه‌وت که ئه‌و دوو زیندانییه به‌ڕێی زیندانی زه‌نجان کراون.
بنه‌ماڵه‌ی عهلیو حه‌بیب ئه‌فشاری دوای چه‌ند ڕۆژ ئێحدامی ڕۆڵه‌کانیان پشتڕاست کرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم به ڕه‌سمی جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمانه‌یان پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه‌و ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌یان نه‌کردۆته‌وه.
سیروان نژاوی، یه‌کێکی دیکه له‌و کۆمه‌ڵه زیندانییه سیاسییه کورده دوای ڕاگوێزرانی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ته‌ورێز له ڕۆژی ١٨ ی گه‌لاوێژدا له‌و شاره له داردرا، به‌ڵام ئیبڕاهیم عیساپوور جارێکی دیکه‌ش گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ.
شایانی باسه ده‌گوترێ حوکمی ئێعدامی ئیبڕاهیم عیساپوور له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا بۆ ١٩ ساڵ زیندان‌و حوکمی ئێعدامی یونس ئاقایان بۆ زیندانی تاهه‌تایی داشکاوه، به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه‌ش هێشتا به ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه.