برای شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بەهۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی شەممە ٣٠ خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی کاک “ناسر ڕەحیمی” خەڵکی بانە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە.
کاک ناسر پیاوێکی دڵسۆز و کوردێکی نیشتمانپەروەر بوو و برایەکەیشی بە ناوی “عومەر ڕەحیمی” لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا گیانی خۆی فیدای گەلەکەی کرد و ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی چووە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمانەوە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک ناسر ڕەحیمی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











