مەحموود شەهریاری پێشکەشکاری بەناوبانگی ئێرانی چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕەخنە لە ڕاگەیاندنی ئاماری درۆ لە بابەت کۆرۆناوە دەسبەسەر کراو چارەنووسی نادیارە.
پێشکەشکاری بە ناوبانگی تەلەڤزیۆنی ئێران کە بە هۆی ڕەخنە لە کاربەدەستانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لە تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی دەرکرابوو، بە هۆی پۆستێکی ئینستاگرامی کە دەڵێ ئاماری حکوومەتی لە بارەی تووشبوانی کۆرۆناوە دوورن لە ڕاستییەوە و ڕەخنە لە کاربەدەستانی حکوومەت دەگرێ کە لە گەڵ خەڵکی ئێران درۆ دەکەن، چەند ڕۆژ پێش کەسانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی و دەسبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە کە تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.
شایانی باسە کە ئەم پێشکەشکارە ئێرانییە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ڕەخنەی توندی لە کۆماری ئیسلامی گرتووە و تەنانەت لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا باسی ئەوە دەکا کە ئابووری ئێران داڕماوە و دەسەڵاتیش دەکەوێتە دەستی سپای پاسداران.