ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەڵێ: “ئاماری لە سێدارەدانەکان لە ئێران زۆر زیاترە لە ئامارە ڕاگەیەندراوەکان”.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران کرد و ڕایگەیاند کە زۆر کەس لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ئێعدام کراون کە تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، هەروەها ئامارەکان کە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندوون زۆر کەمترن لە ئامارە ڕاستەکان و کۆماری ئیسلامی لە ڕیزبەندی سەرەوەی وڵاتانێکە کە لەسێدارەدان بە چارەسەر دەزانن بۆ مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراقیش کە لە زۆر بواردا لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدایە بۆ زۆربەی خۆپێشاندەران حوکمی ئێعدامی دەرکردووە و چەندین جاریش حوکمی ئێعدامی بە کۆمەڵی دەرکردووە بە چەشنێک کە تەنیا لە مانگی خەرماناندا دەیان کەس لە عێراق لەسێدارە دراون.