پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە، ڕۆژی ٣٠ خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی “حاجی ئەحمەد خزرنیا” ناسراو بە “ئەحمەد خانزاد” خەڵکی گوندی بێورانی ناوچەی سەردەشت بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
حاجی ئەحمەد دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی هاتە نێو ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە لە خزمەت حیزب و گەلەکەکەی دابوو و لە حیزبدا بەرپرسایەتی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرت و لە زۆر شەڕی قارەمانانەی ناوچەی سەردەشت و ناوچەکانی دیکەی کوردستاندا چ وەک پێشمەرگە و چ وەک فەرماندە بەشداری کردوە.
دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی و دۆخی ژیانی بنەماڵەکەی وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا بەڵام تا کۆتایی ژیانی وەک دڵسۆزێکی دێموکرات و کوردێکی نیشتمانپەروەر وازی لە ڕێباز و بیروباوەڕەکەی نەهێنا.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی حاجی ئەحمەد و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











