زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی ” ئیسماعیل موریدی” لە زیندانی “دیزل ئاباد”ی کرماشان مانی لە خواردن گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، زیندانیی سیاسیی کورد “ئیسماعیل موریدی” خەڵکی ئاوایی ” قلقلە”ی سەر بە سەلاسی باوەجانی بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ پێدانی مەرەخەسی لە زیندانی دیزل ئابادی کرماشان مانی لە خواردن گرتوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی جۆزەرەدانی ٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ چوار کەسی تر دەسبەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە ئەم پێنج کەسە لە لایەن دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی ” ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” هەر یەک بە ٩ ساڵ بەندکران مەحکووم کراون و تا ئێستا بە هۆی دەستێوەردانی سپای پاسداران “ئیسماعیل مورادی” لە مافی مەرەخەسی و ئازادی بێبەش کراوە.











