لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی بە جیهاندا جیا لە زیانی تەندروستی و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک، زەرەروو زیانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیشی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئەوەی کە منداڵان کەمتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن بەڵام لە ھەمانكاتدا زەرەرمەندی یەكەمی دەستی ڤایرۆسەكە منداڵانن.
لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ھاتووە كە منداڵان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە زیانمەندترین توێژی کۆمەڵگەن و بە تایبەت لە وڵاتە ھەژارەكان مەترسی گەورە لەسەر داهاتوویان ھەیە.
ھاوكات نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كردووە وڵاتانی جیھان ھاوكاری پێشكەش بەو وڵاتە ھەژارانە بكەن كە ھەژاری تێیاندا زاڵە لە پێناو پاراستنی منداڵان لەو وڵاتانە.
شایانی باسە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا چینی هەژار و کەم داهات زیاتر لە هەر توێژێک گوشاری دارایی و کۆمەڵایەتییان لەسەرە و داهاتووی خێزان و منداڵەکانیان لە ژێر ئەم گوشار و دۆخە قەیراناوییە ناڕوونە و بەردەوام کێشەی زیاتری لێدەکەوێتەوە.












