بەهۆی خۆکوژییەوە لە شاری کامیاران لاوێک و لە شاری سەقز ژنێک کۆتاییان بە ژیانیان هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، لاوێکی کورد بە ناوی ” سامان ئەنساری فەر” خەڵکی کامیاران بە هۆی نەداری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە لایەکی تریش ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی ” ئەفسانە ڕەحیمی” و خەڵکی ئاوایی ” مەرخوز”ی سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە بە پێی زانیارییەکان ناوبراو بەهۆکاری قبووڵ نەبوونی بۆ خوێندن لە زانکۆ پەنای بۆ خۆکوژی بردوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
جێی ئاماژەیە هەر لەم پێوەندییەدا و بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لاوێکی تری خەڵکی ئیلام بە ناوی “عادڵ ڕەشیدی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
شایانی باسە، خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکوومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. کە بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا لە ساڵی ٩٨دا لانیکەم ٢٥٣ کەس لهو سهدان کهسهی بههۆی جۆراوجۆی وهک ههژاری، بێهیوایی و کێشهی خێزانییەوە ههوڵی خۆکوژییان داوه، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به ژیانیان هێناوه. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون .











