پاولۆ سێرجیۆ پێنهیرۆ، سه‌رکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له سووریه وێڕای باس له مه‌ترسییه‌کانی به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی له‌و وڵاته، ده‌ڵێ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له سووریه ئاگری شه‌ڕو ئاڵۆزیی دیکه‌ش له ناوچه‌که‌دا داده‌گیرسێنێ.
ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ورده‌کاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕو لایه‌نانه بلاو بکاته‌وه، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه که هه‌ندێ وڵات بۆ هێشتنه‌وه یان په‌ره‌پێدان به دهسهڵاتو ده‌سڕۆیشتوویی خۆیان له سووریه ئاماده‌ن ئه‌و وڵاته بکه‌نه‌وه که‌لاوه و زه‌ویی سووتاو.
پێنهیرۆ ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپۆرتیکدا که به شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دایه‌وه، گوتی بێتوو ئه‌م ڕه‌وته هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ، سووریه ده‌بێته وڵاتێک که بیناکانی ڕووخاو، کۆڵانه‌کانی چۆل‌و خه‌ڵکه‌که‌ی بۆ ژیان په‌نا بۆ وڵاتانی دیکه دهکهنو نه‌وه‌و منداڵه‌کانی ئه‌و وڵاته به زمانێک جیا له زمانی دایکییان قسه ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له سووریه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له زووترین کاتدا پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا زاڵ ببن که شکستی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.
کۆمیسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له سووریه ساڵی ٢٠١١ به‌بڕیاری شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یهکگرتووهکانو به مه‌به‌ستی چاوهدێریو تاوتوێی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و جینایه‌ته جه‌نگییه‌کان له سووریه دامه‌زرا. ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵام تا ئێستا رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و کۆمیسیۆنه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکا، به‌ڵام ئه‌ندامانی کۆمیسیۆن له ناوچه ئازادکراوه‌کانی سووریه جێگیر بوون‌و له‌و ناوچانهڕا کاروباری خۆیان ڕادهپهڕێننو ڕاپۆرته‌کانیان ئاماده ده‌که‌ن.