تا دێ ژماره‌ی په‌روه‌نده‌کانی داگیرکردنی زهویو زاری خه‌ڵک له ڕه‌به‌ت، ێ به‌پێی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران زیاتر ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکردنی ده‌زگای قهزاییو به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه زۆر که‌من.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له ڕه‌به‌ت کۆمه‌ڵه که‌سێکی زهمینخۆر ده‌روبه‌ری ته‌پۆڵکه‌ی 8 هه‌زار ساڵه‌ی موساسیریان کێڵاوهو هه‌وڵ بۆ داگیرکردنی ده‌ده‌ن. ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه پشت ئه‌ستوور به ناوه‌نده ئهمنیهتیو دهڕۆیشتووکان بێ ترس له قانوون ده‌ورووبه‌ری قه‌برانی نیزیک له ته‌پۆڵکه‌ی موساسیریان کێڵاوه. ئه‌و که‌سانه که له هه‌موو شوێنێکی ئێران نموونه‌تان زۆره به دروستکردنی به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دی ساخته‌و ته‌قه‌لوبی بووره و دارستان و ته‌نانه‌ت شاخ و ده‌شت و بیابانیش به‌ناوی باوک و باوانیان دهکهنو دوایه‌ش ده‌یانفرۆشن.
به‌پێی ئاماری ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی شاری ڕه‌به‌ت تا گه‌لاوێژی مانگی ڕابردوو نیزیک به 400 په‌روه‌نده‌ی داگیرکاریی زه‌وی نێردراوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی، به‌ڵام له‌به‌ر به‌دوادانه‌چوونی ده‌زگای قهزاییو ده‌ست تێداهه‌بوونی زۆر کاربه‌ده‌ستی گه‌وره‌ی شار له‌و داگیرکارییانه که‌مترین په‌روه‌نده هه‌یه که به زیانی که‌سی داگیرکه‌ر بشکێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه چالاکانی ژینگه‌پارێز ده‌ڵێن به‌شێکی زۆری سوتانی دارستانه‌کان ده‌ستی به ئانقه‌ستی ئه‌و که‌سانه‌یان له پشته تا دوایه شوێنی دارستانه سووتاوه‌کان وه‌ک زه‌وی داگیر بکهنو بیفرۆشنه‌وه.