هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لە قەڵسەلێگێڕانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەلەمە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەکەن.
ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکا کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، ١١ بەلەمی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ورووژاندنی هێزەکانی ئەمریکا لە گەمییە شەڕکەرەکانی ئەمریکایی نزیک بوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو بەلەمانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٦ گەمی ئەمریکایی نزیک بوونەتەوە کە لەو ناوچەیە جێگیرن. هەروەها باس لەوە دەکەن کە ئەو هەڵسوکەوتەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دۆخی ناوچەکە و وەک بەڵگەش ڤیدیۆیەکیان لە بەلەمە ئێرانییەکان گرتوە و بڵاویان کردۆتەوە.












