لە ئیلام کەسێک بەهۆی نەبوونی و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە، کەسێک بە ناوی “عادڵ ڕەشیدی” خەڵکی ئیلام بەهۆی نەدارییەوە خۆی کوشتوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٣ منداڵ بووە.
خۆکوشتن و هەژاری بوونەتە دیاردەیەک کە ڕۆژانە بەم هۆیانەوە بۆ خۆدەرباز کردن لە سەختییەکان و نائومێدی لە ژیان پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن.
خۆکوشتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە دیاردەیەک کە بەداخەوە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەت نەک هەر هیچ هەنگاوێکیان بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەی هەڵنەگرتوە، بەڵکوو زۆر بە ئاسایی وبێ بایەخ سەیری ئەو دیاردیە دەکەن.
بەشی ئەسڵی ئەو دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ کەمکاری ئەو نیزامەی کە ٤١ ساڵە بۆتە مۆتەکەی ژیانی خەڵک و ڕۆژبەڕۆژ بە نەهامەتییەکانیانەوە زیاد دەبێ و هەر ڕۆژە لە شوێنێک و هەر ڕۆژە بەشێوەیەک کەسێک یا کەسانێک کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.











