کرێکاران و کارمه‌نده‌کانی که‌شت‌وسه‌نعه‌تی مه‌هاباد هه‌روا به دووی ماف‌و قه‌رزو داوا دواخراوه‌کانی خۆیانن.
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه‌ش کۆمه‌لێک له کرێکار‌و کارمه‌نده‌کانی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له به‌ر ده‌رکی ئیداره‌ی ته‌عاون، کار‌و خۆشبژیویی کۆمه‌لایه‌تیی شاری مه‌هاباد کۆبوونه‌وه‌و داوای پێدانی مووچه‌و مافه‌کانیان کرد که ماوه‌ی چه‌ند مانگه دواخراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ڕوانگه ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه که زیاتر له ٧٠ که‌س ده‌بوون، دوابه‌دوای بێ‌به‌ڵێنیی خاوه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی که‌شت‌و سه‌نعه‌ت ناسراو به شیرکه‌تی سه‌وز بۆ جارێکی دیکه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌و بارودۆخه به‌رزکرده‌وه.
له مانگی ڕابردودا کرێکاران‌و کارمه‌نده‌کانی ئه‌و شیرکه‌ته‌و هه‌روهها خاوه‌ن کارگه‌کانی په‌له‌وه‌ریی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند جار بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دواخران‌و پێنه‌دانی مووچه‌و مافه‌کانیان له به‌ر ده‌رکی فه‌رمانداریش کۆببوونه‌وه‌و داوایان کردبوو که به‌دووی مافه‌کانیاندا بچن، به‌ڵام داواکانیان بێ‌وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی ئیداره‌ی ته‌عاون، کار‌و خۆشبژیویی کۆمه‌لایه‌تیی شاری مه‌هاباد له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵی هۆکاری چاره‌سه‌رنه‌کرانی ئه‌و کێشه‌یه ئه‌وه‌یه که هیچ که‌س له به‌رپرسانی شیرکه‌تی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له‌و باره‌یه‌وه خۆی به به‌رپرسیار نازانێ‌و که‌س نازانێ که ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بێ ڕوویان له کێ بێ.
کۆمه‌ڵه‌ی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد تا کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی ٦٠ ناوه‌ندێکی ئابووریی باشی به‌رهه‌مهێنان له مه‌هاباد بوو، به‌ڵام له 20 ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئابوورییه ده‌ستاوده‌ستی پێده‌کرا، کێشه‌و قه‌یرانی به‌رۆکی گرت‌و له ماوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد دا ئه‌و قه‌یرانه گه‌یشته ترووپکی خۆی.
شایانی باسه خاوه‌نه‌کانی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له ئێستادا قه‌زێکی یه‌کجار زۆری خاوه‌ن کارگه‌کانی په‌له‌وه‌ری‌و کرێکار‌و کارمه‌نده‌کانی خۆیان له‌سه‌ره.