قایقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازی که بۆ چاره‌سه‌ری کێشهکامی مه‌سکه‌نی مێهری مه‌هاباد سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی کردبوو، نه‌یتوانی له‌و باره‌وه هیچ به هیچ بکا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “ڕوانگه” که ڕووماڵی رووداوه‌کانی ناوچه‌ی موکریان ده‌کا، ڕۆژی شه‌ممه، ٢٨ ی خه‌رمانان قایقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگاوبانی پارێزگای سنه هاتنه مههابادو له نیزیکه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ کێشه‌و دۆخی ناله‌باری یه‌که‌کانی نیشته‌جێبوونی مه‌سکه‌نی مێهری ئه‌و شاره کرد، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێک پێشنیار بکا، مه‌هابادیان به‌جێهێشت.
ئه‌و ڕاپۆرته به ئاماژه به‌وه‌ی هه‌رکام له ته‌عاونییه‌کانی مه‌سکه‌ن له مه‌هاباد کێشه‌ی خۆیان هه‌یه، ده‌ڵێ یه‌کیان به‌هۆی ناکۆکی‌و کێشه دوو ساڵ‌و نیو داخرا، هیندێک له‌وان ڕه‌خنه‌یان له‌و ئیمکانات‌و ئاسانکارییانه هه‌یه که نایاندرێتێ، به‌شێکیان داوای زیاترکردنی وامه‌کانیان ده‌که‌ن، ده‌سته‌یه‌کی دیکه له‌وان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌ندامه‌کانیان هێشتا به‌شه پشکی خۆیان نه‌داوه‌و زۆر له وانه‌ش که شه‌ش ساڵ له‌وه پێش له پڕۆژه‌ی مه‌سکه‌نی مێهردا ناونووسی‌یان کردوه، له بڕیار‌و په‌سندکراوه نوێیه‌کانی ئیداره‌ی سه‌بت ناڕازین.
ڕوانگه له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێ سه‌فه‌ری چه‌ند سه‌عاته‌ی ” مێهرابادی”، قایمقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و ” محه‌ببه‌ت خا”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگاوبانی پارێزگای ورمێ ئه‌و پرسیاره‌ی لای خهڵکو وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی مه‌سکه‌نی مێهر دروست کردوه که ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشانه به هاتنی ناوبراوان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بوو، ئه‌دی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ مه‌هاباد له پێناو چیدا بوو؟
شایانی باسه قایمقامی وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازی ده‌ڵێ هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌و ته‌واونه‌کردنی که‌میی بودجه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ بۆ دابینکردنی ئیمکانات‌و خزمه‌ته ژێرخانییهکانو هه‌روه‌ها تهواوکردنو ڕاده‌ستکردنی به خاوه‌نه‌کانیان ٥٦٠٠ میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته، به‌وه‌ش جارێ ساڵانێکی دیکه‌ش کات پێویسته ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بکرێن.