ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەل “کەمال کلیچدار ئۆغلوو” دەڵێ: دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نێوخۆیی تورکیە ئەردۆغانی ڕزگار کرد.
“کلیچدار ئۆغلوو” هەروەها دەڵێ کە بێ بەرنامەیی ئەردۆغان و حکوومەتەکەی بۆ ڕاگەیاندنی لە ناکاوی قەدەغەی هاتووچۆ دۆخێکی خراپی لەو وڵاتە خولقاند و بوو بە هۆی دڵەڕاوکێ و تێکهەڵچوونی خەڵکی و پۆلیسی تورکیە و، “سلێمان وسۆیلۆ” وەزیری ناوخۆی تورکیە بۆ ئەوەی کە ڕەخنەکان نەیێتەوە سەر سەرۆک کۆمار دەستی لە کار کێشایەوە.
شایانی باسە کە “سلێمان وسۆیلۆ” وەزیری نێوخۆی تورکیە پاش ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو وڵاتە و تێکهەڵچوون و ئاڵۆزیەکانی شارەکانی تورکیە دەستی لە کار کێشایەوە و هەرچەند کە لەسەرەتادا ئەردۆغان دەست لەکار کێشانەوەکەی ناوبراوی پەسەند نەکرد بەڵام دواتر پەسەند کرا.












