سەرەڕای پەرەسەندنی مەترسیداری ڕۆژانەی پەتای کۆڕۆنا هەندێک لە ئاخوندەکان پێداگری لە سەر بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی دەکەن.
دوای ئەوەیکە پەتای کۆرۆنا پەرەی سەند و شوێنە گشتییەکان و لەوانەش نوێژی هەینی شارەکان و مزگەوتەکان داخران، هەندێک لە ئاخوندە بناژۆخوازەکان پێداگری لەسەر بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی و هەروەها کردنەوەی شوێنە ئایینییەکان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مەزهەبی دەکەن.
ئاخوند “عەلەمەلهۆدا ” پێشنوێژی شاری مەشهەد دەڵێ: “نابێ لە هیچ بارودۆخێکدا و لەژێر هیچ ناوێکدا نوێژی هەینی پەکی بکەوێ و داخستنی شوێنە مەزهەبییەکان دەبێتە هۆی کەمڕەنگ بوونەوەی بیری مەزهەبیی خەڵک و ئەمەش کاری کەسانی هەڵخەڵەتاوە.
هەروەها پێشنوێژی تەورێز”محەممەد عەلی ئالی هاشم” ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە لەوانەیە لەو پارێزگایانەی کە بارودۆخێکی باشتریان هەیە، نوێژی هەینی بەڕێوەبچێ و هەروەها ئەگەری ئەوەی هەیە لە هەندێک لە شارەکانی دیکەشدا نوێژی هەینی بەڕێوەبەرین.