کاروانچییه‌کی خه‌ڵکی گوندی فه‌قێ سلێمانی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد شه‌وی شه‌ممه، ٢٨ ی خه‌رمانان پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له پشت گوندی بێتووش که‌وتوونه‌ته که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌ستڕێژیان لێکراوه.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا کاروانچییه‌ک به‌ناوی خدر، خه‌ڵکی گوندی فه‌قێ سلێمان بریندار بووه‌و ٣٠ وڵاغ به باره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
برینداربوونی ئه‌و کاروانچییه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم له حاڵێکدایه که هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران شوانێکیان لە ناوچەی سنووریی تووتمان له مه‌ریوان دایه بەر دەستڕێژو کوشتیان.
ناوبراو که ناوی سمایل حوسێن ئەمینیو خەڵکی گوندی “ئه‌سکۆڵ” بووه، تەمەنی ته‌نیا ٢٠ ساڵ بووه‌و بە تاوانی بەزاندنی ” سنووری قەدەغەکراو” لەلایەن هێزە چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له پاسگای “قەرەبناوچ” تەقەی لێکراوە.
شایانی باسه له ماوه‌ی 6 مانگی ئه‌مساڵدا هه‌ر نه‌بێ 28 کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم کوژراون‌و بریندار بوون.