حکووومەتی عێراق ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە زیارەتکارانی ئێرانی نادات کە بۆ زیارەت سەردانی مەزارگەکانی عێراق بکەن.
“عەلی رەزا رەشیدیان”، سەرۆكی ڕێكخراوی حەج و عومرە لە ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئامادەكاری بۆ گەشتی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ مەزارگە و شوێنە پیرۆزەكانی عێراق و سووریە دەكەن.
هەر دوابەدوای وتەکانی ناوبراو، کاربەدەستانی حکوومەتی عێراق ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە زیارەتکارانی ئێرانی و کوەیتی نادرێ کە سەردانی مەزارگەکانی عێراق بکەن.
بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، هەموو دەروازە وشكانییەكان لەبەردەم گەشتیارانی ئێرانی و كوەیتی و تەنانەت بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا داخراون.
شایانی باسە کە ساڵانە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی شیعە مەزهەبی ئێرانی بۆ زیارەت ڕوو لە مەزارگەکانی عێراق دەکەن بەڵام ئەمساڵ بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە هەموو دەروازە سنوورییەکان بە ڕووی گەشتیاراندا داخراون و ئیزن نادەن ئێرانییەکان سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.












