ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی ” سۆفی عەبدوڵڵا محەممەدزادە ئەقدەم” ناسراو بە “عەوڵای ئیبراهیمی” خەڵکی “خورخورە”ی شاروێرانی مەهاباد بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
سۆفی عەبدوڵڵا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە بەردەوام شانازی بە حیزبەکەیەوە دەکرد، هەروەها پیاوێکی کوردپەروەر و ئاییندار و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکەی بوو.
لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سۆفی عەوڵا و هەموو خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











