وەزیری بەرگریی عێراق دەڵێ: “لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كردەوە تێرۆریستییەكان زیادیكردووە”.
وەزیری بەرگریی عێراق” نەجاح شەمەری” دەڵێ: “بە هۆی ئەو دۆخەی کە لەبەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە کردەوە تێرۆریستییەکانی داعش لەم ماوەیەدا زیادیان کردووە”.
شەمەری، ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هەوڵە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر چەکدارانی ڕێکخراوەکە کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش، لە باشووری کەرکووک، ۲۳ چەکداری داعش لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا کوژران.
شایانی باسە کە عێراق وڵاتێکی ناسەقامگیر و ئاڵۆزە کە پڕە لەگرووپی چەکداری سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تایبەت میلیشیاکان کە لە هەندێک کاتدا کەمتر لە داعش جینایەتیان نەکردووە و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقیشدا نین و کۆنتڕۆڵ ناکرێن.












