بەهۆی تەقینەوەی مین مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی ” مەهدی چنانی” کە لە هۆزە کۆچەرییەکانی شاری حەمیدیەی سەر بە پارێزگای خووزستانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەم ڕووداوە لە نزیک پایگای “فەرجەوانی” ڕووی داوە کە ئەو مێرمنداڵە لاقێکی لەدەست داوە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
شایانی باسە، دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ بەسەر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق ئێستاش بەشێکی زۆری خاکی ئێران و کوردستان پاشماوەی مینە بەجێماوەکانی ئەو شەڕەی لێیە و لایەنە پێوەندیدارەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ کۆکردنەوەی ئەو مینانە و دانانی نیشانەکانی ئاگادار کردنەوە هەڵنەهێناوەتەوە و لە لایەکی تریش کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشی زۆری ناوچە سنووریەکان بە بیانووی جۆراوجۆر مین ڕێژ دەکا و ئەمەش ساڵانە دەبێتە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی خەڵکی ئەم ناوچانە.