کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی چاڵدێران بە توندی برینداربوو.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ” مەجید برایی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری چاڵدێران و نزیک ئاوایی “شێخسلو” برینداربوو و دواتر ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ماکۆ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی ، تەرمی کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی “عەسکەر محەممەدی” خەڵکی گوندی “نەبی کەندی” لە بەرزاییەکانی چاڵدێران دۆزرایەوە.
هەروەها لە لایەکی تریش، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “بورهان جنکانلو” تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون .











