دوکتور”مەسعوود حاج ڕەسووڵی” خەڵکی سنە و ئەندامی پێشووی تیمی نەتەوەیی بۆکسی ئێران و قارەمانی ئاسیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو کە دوکتۆرای فیزیۆلۆژی وەرزش بوو، لە زانکۆکانی ئێراندا مامۆستا بوو و کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر لاوانی کورد و بە تایبەت لاوانی وەرزشوان هەبوو، هەروەها هەوڵی زۆری لەسەر بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە کوردستان و دوورکەوتنەوەی لاوانی کورد لە ماددەی هۆشبەر دەدا.
شایانی باسە کە دوکتور ڕەسووڵی چەندین جار قارەمانەتی بۆکسی ئێران و ئاسیای بردۆتەوە و بۆ چەند ساڵیش سەرۆکی چەند زانکۆی ئێرانی لەوانە زانکۆی ئیسلامشاری تاران بووە.
دوکتور ڕەسووڵی سەرلەبەیانی ٢٤ی خاکەلێوە لە شاری سنە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا گیانی لەدەست دا.











