کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان لە ژنێف، کەیسی ئێعدام و ڕادەست کردنی “مستەفا سەلیمی” بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەباتە ٤٤ەمین کۆبوونەوەی شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکووم کردنی ڕادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی، خوازیاری لێکۆڵینەوە لەسەر ڕادەستکردنی ناوبراو لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ، پرسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسیی کورد لە ٤٤ هەمین خولی کۆبوونەوەکانی شوورای مافی مرۆڤ کە بڕیارە لە مانگی ژووئەنی ٢٠٢٠ لە ژنێڤ بەڕێوە بچێت، دێنێتە گۆڕێ و باسی دەکا.
ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و لەسێدارەدانی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێچەوانەی هەموو یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکانە و لەنێو بیروڕای گشتیی کوردستاندا ناڕەزایەتی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.












