چاودێری مافی مرۆڤی سووریە بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دەیانهەوێ زیاتر لە جاران هاوکاریی هێزە کوردییەکانی ڕۆژاوای کوردستان بکەن.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی بڵاویکردۆتەوە دەڵێ: “ئەمریکا سەدان کەس لە هێزە کوردییەکانی بانگهێشتی بنکەکانی خۆی کردووە و خەریکی ڕاهێنانی سەربازی و هەواڵگرییە بۆ هێزەکانیان.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها وتی کە ئەمریکا نایشارێتەوە کە بۆ مانەوەی خۆی لەناوچەکەدا پێویستی بە هێزە کوردییەکانە و هەروەها بە پێچەوانەشەوە هێزە کوردییەکانیش پێویستیان بە ئەمریکایە، بەم شێوە ئەمریکا دەیهەوێ لە ڕۆژهەڵاتی فوراتدا پەرە بە دەسەڵاتی خۆی بدا و بۆ ئەم مەبەستەش جمووجۆڵێکی تازەی لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا لە دێرەزوور و حەسەکە دەستپێکردووە، هەروەها پێشتریش بەرپرسانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندبوو کە چوونەدەرەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا بە واتای پشتکردن لە کورد نییە و ئێستاش بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی کوردەکانی ئەو بەشەی کوردستان.












