ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی بڵاویکردۆتەوە نووسیویەتی: “پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی ئێران و هەروەها بنەماڵەی تووشبوان بە کۆرۆنا بە تایبەتی و خەڵکی ئێران بە گشتی، لە بڵاوکردنەوەی درەنگ وەختی هەواڵی کۆرۆنا و پەرەسەندنی ئەو پەتایە بە هۆکاری بێ ئاگابوونی خەڵک و ڕانەگەیاندنی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە تووڕەن و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆکاری سەرەکی پەرەپێدانی کۆڕۆنا و گیان لەدەستدانی خەڵکی ئێران دەزانن.
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لە دزین و فرۆشتنی ئەو کەلوپەلە تەندروستی و دەرمانیانە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکا کە لە وڵاتانی دیکەوە بۆ خەڵکی ئێران نێردراون و دەنووسێ: “خامنەیی و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئەوەندە لە گەندەڵی و دزیدا تواونەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێ چاوەڕوانی ئەوەیان لێبکرێ کە لە بیری گیانیی خەڵکی ئێراندا بن”.
شایانی باسە کە حیسابی خامنەیی ٢٠٠ میلیارد دۆلار لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەی تێدایە، بەڵام بۆ ئاژاوە و شەڕخوازی و کوشتنی مرۆڤەکان خەرج دەکرێ و لەلایەکی دیکەوە داوای یارمەتی ماڵی لە وڵاتانی دیکە دەکەن.












