“شەهابەدین بیمێقدار” نوێنەری تەورێز لە مەجلیسی ڕێژیم دەڵێ: داخستنی شوێنە گشتییەکان و مانەوەی لەو حاڵەدا خەرجێکی زۆری دەوێ و لە هەمان کاتیشدا ناتوانین بە دوودڵی دژی کۆرۆنا بوەستینەوە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس هەروەها دەڵێ ئێمە با لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین و بە مانگانەی نوێنەرانی مەجلیس و ڕێکخراوەکانی خامنەیی کە پارەی زۆریان لەبەردەست دایە دەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین .
ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دەگرێ و دەڵێ: ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگ بە جێگای ئەوەی کە لەم قەیرانەدا یارمەتی خەڵکی ئێران بدەن تەنیا دەپڕژێنە سەر کێشەی خەڵکی ئەمریکا و ئورووپا.
بیمێقدار لە کۆتایی قسەکانیدا باس لەوە دەکا کە دانەخستنی شوێنە گشتییەکان و دابین نەکردنی بژێوی ژیانی خەڵک لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی بێکاری و هەروەها تووڕەیی خەڵک و خۆپێشاندانی دژی ڕێژیمی لێدەکەوێتەوە.