ڕێوڕه‌سمێک بۆ به‌رزڕاگرتنی بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی مێکۆنوس له سه‌ر مه‌زاریان له پێرلاشێزی پاریس به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی یەکشەممە، ٢٩ ی خه‌رمانان ژمارەیەک لە ئەندامانو دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دانیشتووی پاریس بە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی شەهیدان دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، هۆمایون ئه‌ڕده‌ڵان‌و فه‌تاح عه‌بدوڵی په‌یمانی وه‌فایان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی ٢٦ ی خه‌رمانان نوێ کرده‌وه.
لەم کۆبوونەوەیەدا دوای دانانی چەپکە گوڵی رێز‌و وەفاداری لەسەر گڵکۆی شەهیدی نەمر دوکتور شەڕەفکەندیو هاوڕێیانی، کاک جەلیل گادانی بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی فەرانسە وێڕای سپاس‌و بەخێرهاتنی بەشداربووان باسێکی کورتی لەسەر کەسایەتیی دوکتور شەرەفکەندی‌و چۆنیەتیی ڕوودانی کاره‌ساتی تێرۆری مێکۆنووسو هەروەها ماهییەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌و سیاسه‌تی تێرۆری رێژیم پێشکەش کرد.
کاک جه‌لیل له قسه‌کانیدا پێی لەسەر زەروورەتی دەرسوەرگرتن لەم تیرۆرەو هەروەها پێویستیی وشیاری‌و لێکنزیکبوونەوەو، یەکڕیزیی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆن بۆ بەرەنگاربوونەوە کۆماری ئیسلامی‌و پیلانەکانی داگرتەوە.