بە بۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە و بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی ٧٧ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوانی کورد لە شارەکانی تاران، ئیلام، سنە و هەروەها شاری شنۆ چالاکیی سەمبۆلیکیان بەڕێوە برد.
چالاکییەکان بە وتنی پەیامی پیرۆزبایی و هەڵگرتنی دروشم و تراکتی تایبەت بە لاوان و کێشانەوەی لۆگۆی دێموکرات بە مەبەستی نیشاندانی چەشنێک سۆز و وەفا بۆ یەکیەتیی لاوان و ڕێبازی دێموکرات.
هەروەها لە لایەکی تریش لاوانی خوێنگەرمی شاری بانە بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهید پێشەوا عەزیزپوور و شەهید ناسر کەریمی لە چالاکیەکی تەبلیغیدا پەیامی خەباتی شەهیدانیان گەیاندە لاوانی بانە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سپاس و پیزانینمان هەیە بۆ لاوانی شۆڕشگێڕ و خوێنگەرمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان، هیوای سەرکەوتنیان لە خەبات و تێکۆشان لە ڕیزی لاوان و حیزبی دێموکراتدا بۆ دەخوازین.