به‌به‌شداریی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پاریس خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لە ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی یەکشەممە، ٢٩ ی خه‌رمانان لەسەر بانگێشتی ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانیانیانی سیاسی‌و عەقیدەتی لە ئێران خۆپێشاندانێک لە مەیدانی باستیل لە شاری پاریس بەڕێوەچوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که به‌شداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد‌و ئێرانییەکانی دانیشتووی پاریس به‌ڕێوه‌چوو، بەیاننامەیەک بە زمانی فەرانسەوی لەسەر بارودۆخی زیندانیانی سیاسی به‌ندکراو له ئێران‌و بێبه‌شیی ئه‌وان له مافه‌کانیان خویندرایه‌وه.
خوێندنەوەی شێعری بهرگریو هه‌روه‌ها وتار‌و په‌یامی سیاسی له‌لایه‌ن به‌شداران بۆ پشتیوانیی له زیندانیانی سیاسی له ئێران چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ئاکسیۆنه بوون‌و لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا ئامادەبووان بە دانی دروشم به دژی کۆماری ئیسلامی خوازیاری ئازادیی زیندانیانی سیاسی بوون.
خۆپیشانده‌ران له بڕیارنامه‌ی کۆتایی چالاکییه‌که‌دا داوایان له کۆماری ئیسلامی کرد کۆتایی به سیاسه‌تی سه‌رکوتی جیابیران‌و ئازادیخوازان بێنێ‌و ڕه‌چاوی مافی زیندانیانی سیاسی بکا.