دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک کامەران سەید مەجید، برای کاک دلێر سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی كوردستان؛ سەرەخۆشیی لە بەڕێزیان و بنەماڵەی کاک کامەرانی کۆچکردوو کردوە.
ده‌قی پەیامەکە:
برای به‌ڕێز، کاک دلێری سه‌ید مه‌جید!
بە هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك كامه‌ران سه‌ید مه‌جید دڵگران بووین. كاك كامه‌ران پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و خەباتکارێکی دڵسۆزی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان بوو. بەم هۆیەوە بە ناوی دەفتەری سیاسی و هەموو هاوڕێیانمان لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە بەداخبوونی خۆمان دەردەبڕین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین ئه‌مه دواخەم و ناخۆشیی بەڕێزتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێ،
ڕووحی کاک کامەران شاد و جێگای بەهەشت بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسیی
9/4/2020