بە پێچەوانەى چەواشەکارییەکانى جەواد زەریف و ڕوحانى، گەمارۆکانی ئەمریکا نەبوونە بەربەست لەبەردەم ناردنى هاوکارى مرۆڤدۆستانە بۆخەڵکی ئێران
باڵوێزخانەی کورەی باشوور لە تاران لە تویتێکدا نووسى کە بارێکى دوو میلیۆن دۆلارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گەیێنراوەتە تاران و ڕادەستی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە.
کورەی باشوور پێشتریش بە بڕی ٢٠٠ هەزار دولار پۆمپ و کەرەستەی دژە عەفوونیکردنی بۆ ئێران ناردبوو.
هەر لەو پێوەندییەدا وەزارەتى دەرەوەى کوەیتیش ڕایگەیاند کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا ١٠ میلیۆن دۆلار هاوکارى ئێرانى کردووە. هەروەها قەتەریش بە چەندین میلیۆن دۆلار هاوکارى ئێرانى کرد دژى بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسە بەڵام سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەر هەموو یارمەتی و کەلووپەلەکاندا گرتووە و بەشێکی زۆری ئەو هاوکارییانە بۆ عێراق و سووریە و لوبنان دەنێرێ یان لە بازاڕی ڕەش دەیانفرۆشێتەوە.